بەڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە هاتریکێکی میسی پێنج گۆڵ لە مایۆرکا دەکات

جیهان :: 08/12/2019‌ :: 407‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی هەفتەی ١٦ی خولەکەدا، یانەی بەرشەلۆنە بە هاتریکێکی میسی، توانی پێنج گۆڵ لە تۆڕی گۆڵی یانەی ریاڵ مایۆرکا بکات و یاریەکەی ٥-٢ لێ بباتەوە.


یاریەکە لە کامپ نۆ ئەنجامدراو بەرشەلۆنە دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو، توانی لە خولەکەکانی  ٧ و ١٧ و ٤١ و٤٣ و ٨٣،پێنج گۆڵ لە لایەن گریزمان و سوارێز و سێ گۆڵەکەی تر میسی تۆماری کرد.

دوو گۆڵەکەی مایۆرکا، بۆدیمار لە خولەکەکانی ٣٥ و  ٦٤ تۆماری کرد.

بەم بردنەوە بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی  ٣٤ خاڵ لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure