بەڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بە قورسی دۆڕا

جیهان :: 08/12/2019‌ :: 291‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە یارییەکانی هەفتەی ١٥ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس توشی دۆڕانێکی قورس هات و ٣-١ بە یانەی لازیۆی میوانداری دۆڕا.


یاریەکە لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ ئەنجامدراو تێیدا یانەی لازیۆ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت ، سەرەڕای ئەوەی گێمی یەکەم ١-١ کۆتایی هات، بەڵام لە گێمی دووەم توانی دوو گۆڵی تر تۆماربکات.


سەرەتاو لە خولەکی  ٢٥ رۆناڵدۆ یۆڤانتۆسی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام لویس فلیپی توانی لە خولەکی ٤٥ گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ لازیۆ بکاتەوەو گێمی یەکەم ١-١ تەواو بوو.


لە گێمی دووەم یانەی لازیۆ توانیان دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی  ٧٤ و ٩٥ لە لایەن، ساڤیچ و کاسیدۆ بکەن و گوادرادۆش لە یۆڤانتۆس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە کۆتایدا یاریەکە ٣-١ بە سودی یانەی لازیۆ مایەوەو نەیتوانی سوود لە یەکسانبوونی ئینتەر وەربگرێت و لە پلەی دووەمی خولەکە مایەوە بە کۆکردنەوەی ٣٦ خاڵ.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure