لە كەركوك پاڵەوانێتی شمشێربازی بۆ تازەپێگەیشتووان و لاوانی كوڕان وكچان بەرێوەچوو

ناوخۆیی :: 08/12/2019‌ :: 61‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

  ئێوارەی ئەمڕۆ ( شەممە 7/12/2019 ) یەكێتی شمشێربازی كەركوك و بە بەشداری  6 یانە، پاڵەوانێتی شمشێربازی( فویڵ )   یانەكانی كەركوك بۆ ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان بۆ كچان و كوڕان ساز كرد و ئەنجامەكانی پاڵەوانیتیەكەش كە لە هۆڵی داخراوی كەیوان بەرێوەچوون بەم شێوەی لای خوارەوە بوون :
 تازەپێگەیشتووان :
 كوڕان - حەمزە عەباس  لەیانەی لەیلان  پلەی یەكەم 
-     عومەر جاسم  لە یانەی سۆلاڤی نوێ  پلەی دووەم 

كچان :  نەرمین مۆید  لە یانەی فەتاتی كەركوك پلەی یەكەم
      -مەیسەم مەنسوور  لە یانەی باباگوڕگوڕ پلەی دووەم
*لاوان :
 كوڕان  عەبدولڕەحمان  ئەیوب  لە یانەی سۆلاڤی نوێ پلەی یەكەم
-     زەید ئەحمەد لە یانەی كەیوان پلەی دووەم
•     كچان : ریام موئەید  لە یانەی  فەتاتی كەركوك پلەی یەكەم
•     فاتیمە عەبدوڵڵا  لە  یانەی باباگوڕگوڕ  پلەی دووەم .

  كەریم جاف سەرۆكی یەكێتی شمشێربازی كەركوك سەبارەت پاڵەوانێتیەكە وتی " پاڵەوانیتیەكە  بە هاوكاری  لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان ئەنجامماندا "
 وتیشی "  جیاواز لە پاڵەوانیتیەكانی تر لەم پاڵەوانیتیە بۆ یەكەمجار ركابەری كچان  دوو ئاستی تەمەن بەشداریان كرد "
  ریام موئەید  كچە بەشداری پاڵەوانیتیەكە  سەبارەت بە ئەنجام و بەشداریكردنی وتی " ماوەی پێنج مانگە دەستم بە یاری شمشێربازی كردووە و بەشداری چەند پاڵەوانێتیەکی كوردستان و عێراقم كردووە "
وتیشی " هەنگاوێكی باش بوو كە بۆ ئاستی تەمەنە بچووكەكان بە تایبەتی كچان پاڵەوانێتی ساز بكرێت چونكە دەبێتە   مایەی بڵاو بوونەوەی یارییەكە "


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure