یانەی رزگاری پیشەگەرێکی ئۆڵمپی عێراق دەهێنێتە ریزەکانی

ناوخۆیی :: 07/12/2019‌ :: 107‌ جار بینراوە
dwarozh




دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان یانەیەکی بەشدار لەم خولە پیشەگەرێکی عێراقی دەهێنێتە ریزەکان.
یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق و پێشووی یانەکانی زەورا و کەربەلا (جەبار کەریم) بۆ خولی یانە پلە یەکەکان پەیوەندی دەکات بە یانەی رزگاری و بڕیاڕیش وایە بۆ یاری جەولەی سێیەمی خولەکە لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر بە یانەی ئاشتی ئامادە بێت.
جەبار کەریم پێشتر لە خولی نایابی کوردستان بۆ یانەی شێروانە یاری کردووە و ئێستاش لە ڕیزی یانەی ئەمانە بەغداد لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات.
پرۆفایلی یاریزان:
ناوی سیانی (جەبار کەریم شنیخ)
تەمەن : ۲۸ ساڵی (۱۹۹۱) لە دایکبووە
شوێنی یاریکردن : هێرشبەر
یانەی پێشوو : زەورا - کەربەلا – ئەمانە بغداد – شێروانە
یانەی رزگاری کە تازە هاتۆتە ریزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە دوو یاری  رابردووی خولەکە، بردنەوەیەک و شکستێک لە هەگبەکەی هەیە و بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure