بەڤیدیۆ:شەیتانەکان برینەکانی سیتیزن قوڵتر دەکەنەوە

جیهان :: 07/12/2019‌ :: 139‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە خولی ئینگلتەرا شەیتانەکانی مانچستەریونایتد، برینەکانی سیتیزنی پیپ گواردیۆلا قوڵتر دەکەنەوەو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توشی شکستی دەکەن.

هەردو یانە لە یارییەکانی هەفتەی ١٦ی خولەکە رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی مانچستەریونایتد لە ناو یاریگای ئیتحاد توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوەو توشی دۆڕانی بکات و زیاتر سیتی لە پێشەوەی ریزبەندی دووربخاتەوە.

دوو گۆڵی مانچستەریونایتد یاریزانان"راشفۆرد بە لێدانی سزاو مارشاڵ لە خولەکەکانی ٢٣ و ٢٩ تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵەکەی مان سیتی ئۆتامێندی لە خولەکی ٨٥ تۆماری کرد.

 

بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی مان یونایتد لە خولەکە بووە ٢٤ خاڵ و لە پلەی پێنجەم دێت و مان سیتی بە ٢٥ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure