بەڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بە ئەنجامی گەورە براوەبوون

جیهان :: 07/12/2019‌ :: 240‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە خولی ئینگلتەراو لە یارییەکانی هەفتەی ١٦ی خولەکەدا، یانەکانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بە ئەنجامی گەورە براوە بوون و توانیان شکست بە یانەکانی بۆرنمۆس و بێرنلی بهێنن.

لە یەکەم یاریدا لیڤەرپوڵی پێشەنگی خولەکە لە دەرەوەی ئەنفێڵد بووە میوانی یانەی بێرنلی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٣-٠ لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان"چامبەرلین و کەیتاو محەمەد سەڵاح تۆماریان کرد.

لە دووەم یاریدا یانەی تۆتنهام توانی ٥-٠ لە یانەی بێرنلی بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی بردنەوەکانی.
گۆڵەکان یاریزانان"کەین دوو گۆڵ و مۆراو سۆن مین و سیسۆکۆ تۆماریان کرد.
نوێترین ریزبەندی خولەکە:

1-لیڤەرپوڵ ٤٦ خاڵ
2-لیستەرسیتی ٣٥ خاڵ
3-مانچستەرسیتی ٣٢ خاڵ
4-چێڵسی ٢٩ خاڵ
5-تۆتنهام ٢٣ خاڵ
6-وڵڤەرهامپتۆن ٢٣ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure