بەڤیدیۆ:بایرن لە خولەکی ٩٢ دۆڕا

جیهان :: 07/12/2019‌ :: 141‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ لەژێر دەستی راهێنەری نوێ هانزی فیلیک، توشی دووەم دۆڕان دەبێتەوەو ٢-١ بە یانەی بروسیا مونشن گلادباخ شکستی هێنا.

 

بایرن میونخ لە یاریەکانی هەفتەی ١٤ی خولی ئەڵمانیا بووە میوانی یانەی بروسیا مونشن گلادباخ و لە ئەنجامدا یاریەکەی ٢-١ پێدۆڕاند.

دوو گۆڵی گلادباخ یاریزانان"  بن سەبعینی لە خولەکەکانی ٦٠ و ٩٢ تۆماریان کرد.

 

تاکە گۆڵەکەی بایرن میونخ پێرسیچ لە خولەکی  ٤٩ تۆماری کرد.

 

بەم شکستە بایرن میونخ بە ٢٤ خاڵ لەپلەی چوارەم دێت و یانەی مونشن گلادباخ بە ٣١ خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی دووەم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure