​ لێدوانی زیدان پاش بردنەوەکەی ئیسپانیۆل

جیهان :: 07/12/2019‌ :: 282‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی هەفتەی ١٦ی خولەکەدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوەو بە کاتی پێشەنگی خولەکە وەربگرێت.

 

دوای یاریەکە زیدان بەشدری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو رایگەیاند" ئەمە بردنەوەیەکی گرنگ بوو، ئیسپانیۆل شایەنی ئەوە نیە لە خوارەوەی ریزبەندی بێت ، یارییەکی گەورەو باشمان کرد، رێزمان هەیە بۆ رکابەرەکەمان لە خولەکی یەکەمەوە باش یاریمان کرد، هێشتا چەندین یاری ترمان لە بەردەستدایە، لە رۆژی چوارشەممە جارێکی تر یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکەین.

دواتر لە یاریزانەکانی وتی" مۆدریچ دەتوانێت چەندین یاری بکات، چونکە ئەو توانایەکی جەستەیی باشی هەیە، بەڵام هەندێک جار پێویستمان بە گۆڕانکاری هەیە، ڤاڵڤێردیش  بەشداریی وهێزێکی گەورەی بە ئێمەوە داوە لە ناوەڕاستی یاریگا،من ئەوەم خۆش ناوێت قسە لەسەر یاریزانان بکرێت بە جیا، بەڵام ئەو یاریزانێکی لاوەو بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر یاری دەکات، ئەو بە باشی یاری دەکات بە تۆپ و بە بێ تۆپ.


لە کۆتایدا وتی" ڤاران کاری باشی کردووەو توانی گۆڵێکی خاوێن و نایاب بکات،ڤینسیۆس و رۆدریگۆش کاری نایابیان لە هێرشبەر و هێڵی بەرگری کردو بە شێوەیەکی باش دەرکەوتن و بنزیمەش یاریزانێکە جیاوازی درووست دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure