هامیڵتۆن بە جۆشە بۆ گۆڕینەوەی كوشنەكەی لەگەڵ ڤالنتینۆ رووسی

وەرزشەکانی دیکە :: 07/12/2019‌ :: 101‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لویس هامیڵتۆن پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا1 شوفێری مارسیدس ئەم وێنەیە  لە ئەژماری تایبەتی خۆی  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  ئینستاگرام بڵاو كردەوە كە تیایدا  لەگەڵ ماتۆڕسواری تیپی یاماها ڤالنتینۆ رووسی ئیتاڵی دەردەكەوێت ، هامیڵتۆن وێنەكەی ناونیشان كردووە دەڵێت " زۆر بەجۆشم بۆ گۆرێنەوەی كوشنەكان لەگەڵ ڤالنتینۆ ، تۆ ئامادەیت ؟"
جی باسە ئەو دوانە ماوەیەكە كار دەكەن لە سەر دابینكردنی دەرفەتێك بۆ ئەوەی كوشنەكانیان بگۆڕنەوە، بەم شێوەیە هامیڵتۆن ماتۆری جی پی (MotoGP ) لێدەخوڕێت و ڤالنتینۆ  رووسیش ئۆتۆمبێلی مارسیدس  لیدەخوڕێت  كە  پاڵەوانێتی  فۆرمولا1 ئەنجام دەدات  لە رۆژێكی نمایشكاریدا .
لە نێوان هامیڵتۆن و فالنتینۆ روسی 13 نازناوی جیهانی هەیە لە هەردوو پاڵەوانێتیەكە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure