جۆشوا و رویز ئامادە باشیان بۆ رووبەرووبونەوە مێژووییەكەی درعییە دووپات كردەوە

وەرزشەکانی دیکە :: 07/12/2019‌ :: 172‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

  هەردوو بۆكسێنەری بەناوبانگ، ئەنتۆنی جۆشوای بریتانی و ئەندی رۆیزی ئەمریكی وبە رەگەز مەکسیکی، ئامادەباشی خۆیان ئاشكرا كرد بۆ رووبەروو بونەوە چاوەڕوانكراوەکەی نیوان  کە ئەمڕۆ شەممە  لە گۆڕەپانی درعییە لە ووڵاتی سعوودیە ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە هەردوو بۆكسێنەر لە رووبەروو بوونەوەیەكی مێژووی لە درعەییە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، لە میانەی چالاكیەكانی وەرزی درعەییە و لە سەرنازناوی پاڵەوانێتی جیهان بۆ كێشی قورس ، یارییەکی دووبارەكراو لە رووبەروو بونەوەیان کە لە مانگی شەشی رابردووودا بەڕێوەچوو .


جۆشوا  لە لێدوانەكیدا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەكە وتی " من سورم لە بەدەستهێنانی بردنەوە ، من لە پێناو سەركەوتن ئامادە بووم و تەنها بۆ بەشداریكردن نیە ، پەیوەست و سور دەبم لە سەر بەدەسهێنانی ، بەڵام زۆر رێز لە روێز دەگرم ، ئێمە یەكتری دەنرخێنین "


وتیشی " من لێرە نیم بۆ نمایش و خۆ فشكردنەوە ، بەڵكو بۆ دەستبەر كردنی بردنەوە لە رویز  و زۆر جوانە كە رووبەرووی یەكتر بینەوە لە سەر پاڵەونێتی جیهان ، من گەیشتمە ئەستێرەیی و پێویستە لە سەر كاتەكانم بە شێوەیەكی دانایانە وەبەرهێنم ، گەر سەركەوتم ئەوە دەبێتە چركە ساتێكی گرنگ  لە میژوومدا ، ئەو یارییەی بە هەموو هێزێكەوە ئەنجام دەدم "


لە لای خۆیەوە ئاندی رویز ئامادەباشی خۆی بۆ رووبەروو بونەوەی  جۆشوا دووپات كردەوە وتی " بۆ ماوەی سێ مانگ راهێنانم كرد تاوەكو بتوانم پارێزگاری لەو دەستكەوتە بكەم  كە ئەنجامم داوە ، چونكە مێژووم درووستكرد، جۆشواش ئامادەیە و ئەزانم ئەو وریایە  و پێویستە لە سەرم بە شێوەیەكی گەورە تر ئامادە بم و رێگری لە دەرفەتی بردنەوەی بكەم ".


رویز سەرسامی خۆی بە وڵاتی سعوودیە نیشاندا و دووپاتی كردەوە  كە زۆر دڵخۆشە  بە ئامادە بوونی لەم شوێنەدا  و بە باشترین شوێنی دانا بۆ درووستكردنی مێژوو لە شارێكی میژووی  لە نیو گەلێكی زۆر جوان .

 جێ باسە سعوودیە دەرفەتی توڵەكردنەوەی بەخشیە جۆشوا  لە ئاندی رویز پاش ئەوەی شكستی تووشی بۆكسێنەرە بریتانیەكە كرد بۆ یەكەمین جار لە میژوویدا  بە بردنەوە لێی بە لێدانی كوشندە  لە گەڕی حەوتەمی روو بەروو بوونەوەی نیوانیان لە مانگی شەشی رابردوودا .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure