یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری دەستبەرداربوونی لە سێ یاریزان دا

جیهان :: 06/12/2019‌ :: 1743‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یانەی بەرشەلۆنەی کارەکانی دەستبەرداربوونی لە سێ یاریزانی دەستپێکردووەو بڕیاریدا لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو  کۆتایی بە فرۆشتنیان بهێنێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە  هەست بە بێ هیوایی دەکەن ئەمەش بەهۆی ئاستی تۆدیبۆی بەرگریکار و  ئەبیدالی بەڕێوەبەری یانەکە کار بۆ ئەوە دەکات لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو بەخواستن بە یانەیەکی  بدات ، یان ئەو یاریزانە بە بژاردەی کڕینەوە بە یانەیەکی تر بفرۆشێت.

هەروەها  ئەبیدال لار بۆ ئەوە دەکات کارلس ئەلینا بە خواستن بە یانەیەکی تری بدات یان فرۆشتن  لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە و نایەوێت بۆ هەمیشەیی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێ و نزیکترین یانەش لەو یاریزانەوە یانەی خیتافییە.
هەروەها یانەکە بڕیاری کۆتایی داوەو بە تەواوی ئیڤان راکیتچ دەفرۆشێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure