پێکهاتەی نموونەیی مانگی رابردووی خولی ئیتاڵیا دیاری کرا

جیهان :: 06/12/2019‌ :: 240‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

پێگەی هۆ سکۆرد پێکهاتەی نموونەیی مانگی رابردووی خولی ئیتاڵیا بڵاوکردووەتەوەو  تێیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدا نیە.


پێکهاتەکە بەمشێوەیە دانراوە:


گۆڵپارێز: چیزنی لە یۆڤانتۆس.


بەرگری: دی لێگت لە یۆڤانتۆس، کوادرادۆ لە یۆڤانتۆس، بیراگی لە ئینتەرمیلان، سمۆلینگ لە  رۆما.

ناوەند: لویس ئەلبێرتۆ لە لازیۆ، جوستن کلایڤەرت لە رۆما، ناینگۆلان لە کالیاری، کۆلۆسیڤسکی لە پارما.


هێرشبەران: خواکین کۆرییا لە لازیۆ، جواو پیدرۆ لە کالیاری.


یانەی ئینتەرمیلان بە ٣٧ خاڵ پێشەنگی خولەکەیەو دوو خاڵ لە پێش یانەی  یۆڤانتۆسی دووەمەوە دێت.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure