ئارسناڵ توشی دۆڕان بوو

جیهان :: 06/12/2019‌ :: 133‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە خولی ئینگلتەراو لە یاریەکانی هەفتەی ١٥ی خولەکەدا، یانەی ئارسناڵ لەژێر دەستی لیۆنبێرگی راهێنەری نوێ بۆ دووەم یاری نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات و توشی یەکەم دۆڕان دەبێتەوە.

ئارسناڵ لە یاریگای ئیماڕاتی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی برایتۆنی کردو لە ئەنجامدا یاریەکەی ٢-١ پێدۆڕاند.
دوو گۆڵەکەی برایتۆن یاریزانان"وێبسترو  ماوپای تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی ئارسناڵ لاکازێت لە خولەکی ٥٠ تۆماری کرد.
ژمارەی خاڵەکانی ئارسناڵ بەم دۆڕانە لە خولەکە بە ١٩ خاڵ لە ١٠ یاریدا مایەوەو برایتۆن بە ١٨ خاڵ لە پلەی ١٣ دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure