تاونسیند لە یەك شەودا 46000 پاوەنی دۆڕاندووە

جیهان :: 06/12/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

ئەندرۆس تاونسیند یاریزانی كریستاڵ پاڵاس ئاشكرایكرد كە 46 هەزار پاوەندی لە یەك شەودا دۆڕاندووە كاتێک ئالودەی قوماركردن بووە.

تاونسیند وتی" من مادە كهولیەكان ناخۆمەوە و مادەی هۆشبەر بەكار ناهێنم ، باوەڕ ناكەم لە ماوەی رابردوودا هیچ كاتێك لە یانەی شەوانە ببم لە ژیانمدا ، لەگەڵ  ئەوەشدا توانیم 46 هەزار پاوەن بدۆرێنم تەنها بەكلیكێک لە سەر موبایلەكەم "

هەروەها وتی " تەنانەت ناچاریش نەبووم ژوورەكەم جێبهێڵم ، رەنگە تەنها گەنج بم كە 46 هەزار بدۆرێنیت و لە سەر جێگا راكشابیت شەوی چوارشەممە لە بلاكبوڵ ، من زۆر باسی خۆم ناكەم ، بۆیە من  ئەم چیرۆكە بە  هەموو جیهان ناڵێم ، من ئەمە بەو كەسانە دەڵێم كە رووبەرووی  بابەتی هاوشێوە بونەتەوە ، بەتایبەتی ئەوانەی بەرەنگاری ئالوودە بوون بونەتەوە ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure