ڤالڤێردی باشرین یاریزانی مانگی رابردووی یانەی شاهانە بوو

جیهان :: 05/12/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


فیدی ڤالڤێردی یاریزانی لاوی ئوروگوایی و ئەستێرەی  یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترین یاریزانی  یانەی شاهانەی بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2019  بەدەستهێنا .

پێگەی فەرمی یانەی شاهانە ئاشكرایكرد كە ڤالڤێردی بەرزترین دەنگی لە لایەن  هاندەرانی ریاڵ مەدرید بەدەستهێنا وەكو باشترین یاریزان لە مانگی رابردوودا .

ڤالڤێردی  خۆشحاڵی خۆی دەربڕی  بە خەڵاتەكە كە یەكەمین جارە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستیدهێنێت و وتی " سوپاس بۆ هەمووتان بۆ دەنگەكانتان "
ڤالڤێردی  لە مانگی رابردوودا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات ، گۆڵێك لە یانەی ئەیبار و گۆڵێك لە یانەی ریال سویسیداد .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure