بەوێنە: یانەكانی نەورۆز و سیروانی نوێ‌ دوو سەركەوتنی گرنگ بەدەست دێنن و دەربەندیخان بەرامبەر دەبێت

ناوخۆیی :: 05/12/2019‌ :: 125‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد

یانەی نەورۆز دووەم سەركەوتن تۆمار دەكات‌و برایەتی میوانیشی لەریزبەندی یەكەم هێنایە خوارەوە‌و لەهەمان كاتیشدا خزمەتی سیروانی نوێی كرد‌و دەربەندیخانیش لەیاریگای خۆی بەرامبەر دەبێت.

یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بەردەوامی هەیە‌و لەیەكێك لەیاریەكانی هەفتەی حەوتەمی خولەكەدا نەورۆز لەیاریگای خۆی میوانداری برایەتی یەكەمی ریزبەندی خولەكەی كرد.

گێمی یەكەم یاریزانانی هەردوولا بەئاگاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ تۆپ دەكرد‌و بەچەندی هێرشێكی مەترسیداریش گۆڵی یەكتریان بەسەر كردەوە، بەڵام تۆڕی هەردوو یانە بەخاوێنی مایەوە.
گێمی دووەم جیاواز بوو كاتێك بەهێرشەكانی نەورۆز دەستی پێكردەوە وڵات عەبدولرەحمانیش لەخولەكی 50گۆڵی یەكەمی خاوەن یاریگای تۆمار كرد.
دوای ئەو گۆڵە یانەی برایەتی زۆرترین هێرشی كردە سەر گۆڵی یانەی نەورۆز بەڵام گۆڵپارێزو هێڵی بەرگری رێگربوو لەسەرجەم هێرشەكان.
لەبەرامبەردا یاریزانانی نەورۆز سەرەرای پەلەكردنیان لەچەندین هێرشی ئاسان، بەڵام لەخولەكەكانی 87‌و 90+4 دیارعەلی بەتەواوی یانەی میوانی بێهیوا كرد لەئەنجامی یاریەكە كاتێك بەدوو گۆڵ كۆتای بەیاریەكە هێنا.
لەكۆتاییشدا یاریەكە بە3گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی یانەی نەورۆز كۆتایی هات‌و دووەم بردنەوەی لەسەریەكی لەخولەكە تۆمار كرد.
هەر لەم گێمەدا ناوبژیوان دوو یاریزانی لەهەردوو یانە بەكارتی سور كردە دەرەوەی یاریگا ئەمەش نارەزایی یانەی برایەتی لێكەوتەوە.
لەیاریەكیتردا‌و لەیاریگای ئاشتی یانەی سیروانی نوێ‌ میوانداری زاخۆی كردو یاریەكەشی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردەوە.
گێمی یەكەم هەردوولا بەهەستیارانە مامەڵەیان دەكرد، بەڵام نەبووە رێگر لەبەردەم گۆڵی یەكەمی سیروانی نوێ‌ لەرێگەی میلاد نەجمییەوە لەخولەكی 26، هەرچەندە یاریەكە لەم گێمەدا گەیشتە كاتی زیاد كراو، بەڵام نەبووە رێگر لەیەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە لەرێگەی هۆگر عەبدوڵڵاوە لەخولەكی 45+3.
گێمی دووەم بەبەهێزی هەردوو یانە دەستی پێكردەوە‌و هەردوو یانەش هەوڵی گۆڵی دووەمیان دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون تاخولەكی 82كاتێك میلاد عەبدولوەهاب گۆڵی دووەمی خۆیی‌و یانەكەی تۆمار كرد.
لەكۆتاییشدا یاریەكە بەئەنجامی (2-1)گۆڵ بەسودی سیروانی نوێ‌ كۆتایی هات‌و گەڕایەوە پلەی یەكەمی ریزبەندی.

یانەی دەربەندیخانیش لەیاریگای خۆی نەیتوانی بردنەوە بەدەست بێنێت‌و لەگەڵ هەندرێنی میوانی یەكسان دەبێت.
گێمی یەكەم سەرەڕای چەند هێرشێكی هەردوو یانە، بەڵام یاریزانان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن.

گێمی دووەم بەپێچەوانەوە هەر زوو یانەی دەربەندیخان گۆڵێكی تۆمار كرد، بەڵام پێش تەواو بوونی یاریەكە یانەی هەندرێن توانی گۆڵی بەرامبەری یاریەكە تۆماربكاتەوە‌و بەگۆڵێكیش بۆ هەردوولا یاریەكە كۆتایی هات.
ریزبەندی یانەكان دوای تەواوبوونی هەفتەی 7ی خولەكە:


سیروانی نوێ‌           14خاڵ
برایەتی                12خاڵ
سۆران                  12خاڵ
هەولێر                11خاڵ
دەربەندیخان          10خاڵ
پ. هەولێر             9خاڵ
نەورۆز                 8خاڵ
دهۆك                  7خاڵ
زێرەڤانی               7خاڵ
زاخۆ                    7خاڵ
هەندرێن               4خاڵ
شێروانە                4خاڵ
پ. سلێمانی             2خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure