یانەی ریاڵ مەدرید دوو ئەستێرەی گەورەی بۆ کلاسیکۆ لە دەستدا

جیهان :: 05/12/2019‌ :: 1131‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوو لە باشترین یاریزانەکانی بۆ یاری کلاسیکۆی ١٨ی ئەم مانگە لە دەست دەدات کە ئەوانیش مارسێلۆو ئیدن هازاردە.

لە راپۆرتی پزیشکی ئەمرۆی یانەی ریاڵ مەدرید کە بۆ مارسێلۆی ئەنجامداوە ، ئەو یاریزانە توشی پێکان بووە ماسولکەکانی رانی چەپیدا بە بێ ئەوەی یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکات.

هەروەها یانەکە پشکنینی بۆ هازاردیش ئەنجامداوەو ئەویش لە پاژنە پێیدا توشی پێکان بووە لە قاچی راستیدا.

بە پێی زانیاریەکانی راگەیاندنەکانی ئیسپانیا، مارسێلۆ ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوەو بەوهۆیەوە ناتوانێت ئامادەی یاری کلاسیکۆ دژی یانەی بەرشەلۆنە ببێت و هازاردیش ٣ بۆ ٤ هەفتە دووردەکەوێتەوەو ساڵی ٢٠١٩ بە نسبەت ئەو یاریزانەوە کۆتایی هاتووە.

 

 

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure