قۆناغی كۆتایی شەترەنجی عێراق لەسلێمانی ئەنجام دەدرێت‌و پێنج یاریزانی پێشمەرگە بەشدارن

ناوخۆیی :: 05/12/2019‌ :: 97‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەلان محەمەد

دوای تەواوبوونی كێبڕكێكانی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە بڕیارە لەشاری سلێمانی‌و لەهۆتێل داوا قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی شەترەنجی یاریزانانی عێڕاق لەشاری سلێمانی بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوامی هەبێت وپێنج یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەشداری تێدا دەکەن.

 كێبڕكێكانی پاڵەوانێتیەكە بەبەشداری زیاتر لە25یاریزان بۆ ئاستی تاكی پێشكەوتووان ئەنجام دەدرێت‌و یەكێتی شەترەنجی عێراق بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتیەكە ئەنجامی دەدات‌و 10یاریزانیش لەكوردستان كە پێنجیان یاریزانی نێودەوڵەتین  لەپێشمەرگەی سلێمانین بەشدارن.
ئەسعەد ئیسماعیل جێگری سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق ئەوەی راگەیاند:" دوای تەواوبوونی یاریەكانی قۆناغی یەكەم كە لەشاری هەولێر ئەنجامدرا لەكۆبونەوەی یەكێتی شەترەنجی عێڕاقدا بڕیاریماندا كە ركابەریەكانی ئەم قۆناغە لەشاری سلێمانی ئەنجام بدەین بۆ ئاستی پێشكەوتووان.
ئەسعەد كە سەرپەرشتیاری گشتی پاڵەوانێتیەكەیە وتیشی:" دوای تەوابوونی یاریەكانی ئەم قۆناغە پێنج یاریزان سەردەكەوێت بۆ قۆناغی كۆتایی بۆ دەستنیشان كردنیان بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق، لەبەرئەوە پێشبینی دەكەین كە یاریزانانی كورد كە بتوانن ئاستێكی بەهێز پیشان بدەن‌و نیوەی پێكهاتەی هەڵبژاردەكە بەهێز بكەن.
لەپاڵەوانێتیەكەدا هەریەك لە ئەحمەد جەزا‌و ئاكار عەلی‌و زۆزگ سەڵاح‌و رەوەند حامید‌و ئاریان عەلی وەك پێنج یاریزانی نێودەوڵەتی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەشدارن لەپاڵەوانێتیەكەدا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure