پاداشتە داراییەكانی پاڵەوانێتی كەنداوی 24 چەندە؟

ناوخۆیی :: 05/12/2019‌ :: 542‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

ئێوارەی ئەمرۆ (25/ كانوونی یەكەمی 2019 ) ركابەرییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداوی 24 لە دەوحەی پایتەختی قەتەر  بە رێوەدەچێت و تێیدا سعودیە رووبەڕووی قەتەر دەبێتەوەو عێراق رووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە.

لە یاری یەكەمدا هەر دوو هەڵبژاردەی عێراق و بەحرێن  لە یاریگای ( عەبدوڵڵای  كوڕی خەلیفە)  لە یانەی دووحێل  ) كاتژمێری 5 ئیوارە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە و لە یاری دووەمدا و لە سەر یاریگای ( جنووب لە یانەی وەكرە ) و لە كاتژمێر  8 ی شەو هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و سعوودیە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە .
لیژنەی رێكخەری پاڵەوانێتیەكە بڕی (یەك ملیون دۆلار )ی  بۆ هەر تیپێكی بەشدار بوو بەدەر لە ئەنجامەكان تەرخان كردووە  و سێ ملیۆن دۆلاری بۆ براوەی یەكەم و دوو ملیۆن دۆلاری بۆ تیپی دووەمی پاڵەوانیتیەكە تەرخان كردووە .
لە ئەگەری سەركەوتنی هەڵبژادەی عێراق بۆ یاری كۆتایی و بردنەوەی لە یاری كۆتایی ، ئەوا كۆی ئەو پاداشتەی هەڵبژاردەی عێراق دەستەبەری دەكات دەگاتە 4 ملیون دۆلار و ئەگەر پلەی دووەمی بەدەستهێنا ئەو بڕی 3 ملیون دۆلاری دەست دەكەوێت .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure