هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید پێش یاری کلاسیکۆ

جیهان :: 05/12/2019‌ :: 559‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت ئامادەبوونی ئیدن هازارد بۆ یاری کلاسیکۆ دەکەوێتەوە گومانەوە.

ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری جەولەی پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا  دژی یانەی پاریس سانجێرمان توشی پێکان هات و بەوهۆیەوە لە ئێستادا چارەسەرەی وەردەگرێت.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، لە یانەی ریاڵ مەدرید دڵەڕاوکێ هەیە لەسەر پێکانەکەی هازارد، هێشتا ئەو بەلجیکیە  ئازاری هەیەو  بە یارمەتی دارشەقە دەگەڕێت وگومانی بەشداریکردنی بۆ یاری کلاسیکۆی ١٨ی ئەم مانگە هەیە کە وا بڕیارە لە ناو یاریگای کامپ نۆی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت و یاریەکە تەنها ١٣ رۆژی ماوە.

هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید هەریەکەو ٣١ خاڵیان هەیەو پێشەنگی خولی ئیسپانیان و یاری کلاسیکۆش بڕیاربوو لە ٢٧-١٠- ٢٠١٩ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانی خەڵکی هەرێمی کەتەلۆنیاوە یاریەکە دواخرا بۆ ١٨-١٢- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ١٠:٠٠.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure