گۆڕینەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە نێوان پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید

جیهان :: 05/12/2019‌ :: 1846‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا بڵاوکراوەتەوە، هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان دەیانەوێت گۆڕینەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە نێوان دوو ئەستێرەیان ئەنجام بدەن.

بە پێی زانیارییەکانی ئاس، یانەی پاریس سانجێرمان لە پێناو دەستبەرداربوون لە مباپی داوای بڕێک پارەو ڤینسیۆس جۆنیۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و لەوانەیە ئەوانیش بەو گرێبەستە رازی ببن.

هەروەها بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمان، لیوناردۆی برازیلی، وای دەبینێت یاریزانەکەی هاونیشتیمانی" ڤینسیۆس جۆنیۆر، داهاتوویەکی گەش چاوەڕوانی دەکات .

ئەمە لە کاتێکدا یانەی ریاڵ مەدرید هەموو هەوڵێکی داوە بۆ گواستنەوەی مباپی و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو  گواستنەوەی یەکلایی بکاتەوە بە هەرشێوەیەک بێت.

 

پێشبینی دەکرێت ڤینسیۆس بە گرێبەستەکەو چوون لە ریاڵ مەدرید رازی ببێت، چونکە زیدان لە پێکهاتەی سەرەکی دووریخستووەتەوەو رۆدریگۆ بە باشتر دەزانێت.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure