پەیوەندی نەیمار و هاندەرانی پاریس سانجێرمان ئاڵۆز دەبێت

جیهان :: 05/12/2019‌ :: 708‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

پەیوەندی نەیمار دا سێلڤای برازیلی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان  و هاندەرانی ئەو یانەیە  هەنگاو بۆ قۆناغێکی تر دەنێت و ئاڵۆز تر دەبێت.

لە یاری نێوان پاریس سانجێرمان و نانت کە یاریەکە ٢-٠ بە سوودی یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی هات و نەیمار گۆڵێکی لە خولەکەکانی کۆتایی بە لێدانی سزا کرد، هاندەرانی ئەو یانەیە فیکەو سوکایەتیان بەنەیمار کردو ئەویش  ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە" بێدەنگ بن"

نەیمار بەهۆی گۆڵەکەوە دڵخۆش نەبوو، چونکە لە یاریەکە فیکەو هاهۆی لێکراو ئەمەش وای لەو یاریزانە کرد ، کاردانەوەی هەبێت و بە هاندەرانی پاریس سانجێرمان بڵێت بێدەنگ بن و رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش نوسیویەتی" کرژییەکان لە نێوان ئەو یاریزانەو هاندەران زیاتر دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە یارییەکانی داهاتووی ئەم وەرزە، زیاتر وزیاتر ببن.

نەیمار تا ئێستا ئارەزووی چون لە پاریس دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی هاوینی رابردوو هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی  بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام شکستیهێنا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure