چیپیتیگی ئۆگەندی ژمارەیەكی پێوانەیی لە 10كم تۆمار دەكات

وەرزشەکانی دیکە :: 01/12/2019‌ :: 121‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

جۆشوا چیپیتیگی ئۆگەندی ژمارەیەكی پێوانەیی لە پێشبڕكێی 10كم  لەشاری  ڤالانسیای ئیسپانی تۆمار كرد و توانی ئەم وەرزە بە بەهێزی كۆتایی پێبهێنێت بە شكاندنی ریكۆردی پێشووی لیونارد كۆمۆنی كینی.

پاڵەوانێ پێشبڕكی 10كم سەركەوتوو بوو لە تەواوكردنی پێششبڕكێكە بە 26 خولەكە و38 چركە و توانی سەركەوێت بە جیاوازی 6 چركە  بە سەر ریكۆردی كۆمۆن كە لە ساڵی 2010دا تۆماریكردووە .

چیپیتیگی تەمەن 23 ساڵ وتی " ئەم ساڵ چەند جوانە ، ئەوەی روویدا باوەڕ ناكەم ، دەمزانی كە پێشبڕكێی ڤالانسیا خێرا دەبێ و لە چوارچێوەی خێراترینە لە جیهان ، بۆیە بەدیهێنانی ئەوەی لە پێناویدا هاتووم شتێكی نموونەییە "
هەروەها خاوەن میدالیای زێری پاڵەوانێتی جیهان لە دەوحە وتی "ئەم ساڵە وای لێكردم هەست بە  دڵخۆشی بكەم ".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure