بەڤیدیۆ:رووداوێکی سەیر لە یاری ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان روویدا

ڤیدیۆ :: 27/11/2019‌ :: 2634‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە تایمی یەکەمی یاری نێوان پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان، رووداوێکی سەیر روویدا دوای ئەوەی کارتێکی سوور و لێدانێکی سزا بۆ یانەی  پاریس سان  جێرمان رەتکرایەوە.

دوای ئەوەی کۆرتوا لە ئیکاردی دەدات لە هێڵی سزاو بەوهۆیەوە ناوبژیوانی پۆرتوگالی"ئارتۆر دیاز، کارتی سوور بە کۆرتوا دەدات و لێدانی سزا بۆ یانەی پاریس سانجێرمان ئەژمار دەکات،بەڵام کاتێک سەیری ڤار دەکاتەوەو دیمەنەکان دەبینێتەوە، دەردەکەوێت لە ناوەڕاستی یاریگاو ئەو ئەسیستەی ئیکاردی لێدانە سزاکەی پێ درووست کردووە، هەڵە بووە بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید کە یاریزانێکی پاریس سانجێرمان لە مارسێلۆ دەدات.

لە کۆتایدا ناوبژیوان لێدانە سزاکەو کارتە سوورەکەشی رەتکردەوەو هەڵەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەژمار کرد.