بەوێنە:دێربی سلێمانی بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات‌و سیروانی شارەزوورو پێشمەرگەی سلێمانی براوەبوون

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 115‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

كێبڕكێكانی خولی لاوانی یانە نایابەكانی كوردستان بەردەوامی هەیە‌و یانەی سیروانی نوێ‌ نەیتوانی لەیاریگای خۆی بردنەوە بەدەست بێنێت‌و سیروانی شارەزوور دوای دوورخستنەوەی راهێنەرەكەی یەكەم بردنەوەی بەدەستهێنا‌و پێشمەرگەی سلێمانیش دوای بردنەوە گەورەكەی چووە پلەی یەكەمی ریزبەندی.

 لەیاریگا‌و لەبەردەم هاندەرانیدا یانەی سیروانی نوێ‌ لەیاری دێربی سلێمانیدا میوانداری نەورۆزی هاوشاری كرد.
گێمی یەكەم سەرەڕای چەند هێرشێكی یاریزانانی هەردوو یانە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لەتۆمار كردنی گۆڵ.

گێمی دووەم جیاواز بوو بەتایبەتی یانەی خاوەن یاریگا كە بەتەواوی دەستی بەسەر یاریەكەدا گرتبوو چەندینجار نزیكبوو لەتۆمار كردنی گۆڵ، لەبەرامبەریشدا یانەی نەورۆز بەهێرشی پێچەوانە وەڵامی یانەی سیروانیان دەدایەوە.

بەهۆی ئەژمارنەکردنی لێدانێكی سزا بۆ یانەی سیروانی نوێ‌ لەلایەن ناوبژیوانەوە وەك یاریزانانی سیروان ئاماژەی پێدەدەن ناڕەزایی یانەی سیروانی نوێی لێكەوتەوە.
لەكۆتاییشدا یاریەكە بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات‌و هەردوو یانە بەخاڵێك یاریگایان جێهێشت.

لەیاریەكیتردا یانەی سیروانی شارەزوور دوای دوورخستنەوەی راهێنەرەكەی لەیاریگای خۆی میوانداری هەندرێنی دوا تیپی ریزبەندی خولەكەی كرد.

یاریەكە بۆ هەردوو یانە گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو، چونكە بردنەوەی هەر یانەیەكیان زیاتر لەدوا تیپی خولەكە دووری دەخستەوە، بەڵام بەخت یاوەری  یانەی خاوەن یاریگا بوو كاتێك یاریەكەی بەئەنجامی (2-1)گۆڵ بەسودی یانەی خاوەن یاریگا كۆتایی هات.

لاوانی پێشمەرگەی سلێمانیش دوای بردنەوە گەورەكەی دەرەوەی یاریگای خۆی گەڕایەوە یەكەمی ریزبەندی.

دوای 90خولەك یاریكردن بەتایبەتی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەگێمی دووەم توانی گۆڵبارانی یانەی شێروانە بكات‌و بە(4-1)گۆڵ یاریەکەی لێ بباتەوە.

ریزبەندی یانەكانی خولی لاوانی یانە نایابەكانی كوردستان:

پێشمەرگەی سلێمانی                   13خاڵ
سیروانی نوێ‌                             13خاڵ
زێرەڤانی                                 12خاڵ
پێشمەرگەی هەولێر                    9خاڵ
نەورۆز                                    8خاڵ
كۆیە                                       7خاڵ
زاخۆ                                      7خاڵ
هەولێر                                   5خاڵ
ئاڵا                                        4خاڵ
شێروانە                                 4خاڵ
سیروانی شارەزوور                    3خاڵ
هەندرێن                                  0


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure