رۆناڵدۆ یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 13483‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی لە وڵاتی ئیسپانیاوە دووپاتی دەکەنەوە رۆناڵدۆ یانەی یۆڤانتۆس لە کۆتایی ئەم وەرزە جێدەهێڵێت.

 

 رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە یاری ئەیسی میلانەوە گۆڕانکاری پێکراو ئەو یاریزانە لە ساری راهێنەر توڕە بوو، دواتر راستەوخۆ یاریگای جێهێشت و نەهاتە سەر کوسی یەدەگەکان،ئەمە وای لەو یاریزانە کردووە بیر لە چوون بکاتەوە.

بەرنامەی چرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ لە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەی یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت، ئەگەر یانەی یۆڤانتۆس نەیتوانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوە.

 

هەروەها رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی لەگەڵ پۆرتوگال و تۆمارکردنی ٤ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، لە ئێستادا بە جیا مەشق و راهێنان دەکات و ئەمڕۆش ساری رایگەیاند" ئەو یاریزانە سبەی ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی ئاتڵەنتا ببێت و پێکانی هەیە.

 

رۆناڵدۆی تەمەن ٣٤ ساڵ لە هاوینی ساڵی ٢٠١٨ بە گرێبەستێکی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆیی، یانەی ریاڵ مەدریدی بەرەو یانەی یۆڤانتۆس جێهێشت و ئەوکاتیش شۆکێکی گەورە بوو بۆ هاندەرانی ئەو یاریزانەو چاودێرانی تۆپی پێ.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure