ڤاڵڤێردی قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی لیگانێس کرد

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 501‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی لیگانێس لە هەفتەی ١٤ی خولی ئیسپانیا کە لە کاتژمێر ٣:٠٠ ئەنجام دەدرێت، ڤاڵڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی یانەکەی کرد.


ڤاڵڤێردی رایگەیاند" ئێمە پێویستمان بە بردنەوە هەیە، بژاردەی ئەوەمان لە بەردەمە یاری بە واگی بکەین یان شێوازی یاریکردنمان بگۆڕین، واگی ئامادەیە بۆ یاریەکەی سبەی، ئێمە لە ڤایرۆسی فیفا بە دووربووین ویاریزانەکان لە دۆخێکی باشدان، لەسەرمانە بە قورسی تەرکیز بدەینە یاریەکەو ئەم هەفتە بە باشی دەستپێ بکەین و دەشتوانین زۆر شت بگۆڕین، ئەم هەفتە یاری گرنگی خولی یانە پاڵەوانەکان هەیەو دەبێت سەرەتا باشبین.


دواتر وتی" هیچ دڵەڕاوکێم نیە لەسەر گریزمان، ئەو بە شێوەیەکی باش لەگەڵ وڵاتەکەی یاری دەکات،من تەنها نیگەرانی یانەکەمم و هیچ دڵەڕاوکێشم لەسەر هێڵی بەرگری نیە،ئەوەش گرنگە دیمبلی بە بەردەوامی یاری بکات و  ئامادەی راهێنانەکان بێت، ئەو یەکێکە لە  یاریزانەکانی پێکهاتەی سەرەکی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure