زیدان قسەی خۆی لە کۆنگرەکە لەسەر بەیڵ کرد

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1231‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

سبەی شەممە لە هەفتەی ١٤ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە کاتژمێر ١١:٠٠ رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.

پێش یاریەکە زیدان بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی  لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی بە تایبەت بەیڵ کرد.

زیدان لە کۆنگرەکە وتی" ئێمە ئامادەین بۆ یارییە گرنگەکەی سبەی ریاڵ سۆسیدا،ئەوان یانەیەکی  باش بوون هەمیشە بەڵام ئەمساڵ باشترەو یاری پاریس سانجێرمانیش کاریگەری لەسەر ئەم یاریەی سبەی نابێت.


دواتر لەسەر گاریس بەیڵ وتی" وابزانم غەڵبە غەڵبی زۆر هەیە لەسەر مەسەلەی گاریس بەیڵ، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە گرنگی بە تۆپی پێ بدەین ، لە راستیدا ئەم مەسەلە لە سنووری خۆی  زیادیکردووە من بەرپرسم نیم لەسەر ئەو درووشمە بڵاویکردووەتەوە هەموو کەس ئازارد تێبینی لەسەر شتی لەو شێوەیە هەبێت، باشترە گوێ بۆ ئەو شتانە نەگیرێت کە لە دەرەوە دەوترێت، بە نسبەت منەوە  گرنگ نیە گوێگرتن بۆ ئەوانەی دەوترێت، ئێوە چەند پرسیار بکەن من یەکجار وەڵام دەدەمەوە.

 

هەر لەسەر بەیڵ وتی" دەبێت ببینن ئەو یاریزانە چی پێشکەش بەم یانەیە کردووە، ئەو یەکێکە لە تیمەکەی ئێمە،نامانەوێت لەوە زیاتر بڕۆین، بەیڵ باشەو من لە ژووری جلگۆڕین ئەو یاریزانەم بینیوە ئاهەنگی بۆ گۆڵەکەی گێڕا لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لە کێڤ تۆماری کرد، ئەو بە شێوەیەکی ئاسایی راهێنانی کردووە، ئەوەی لە دەرەوە دەگوترێت گرنگ نیە بەلای ئێمەوە،ئەو ئەوەی خۆش ناوێت قسە بکەیت دەربارەی،  ئەو دەتوانێت جارێکی تر یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بێت و خۆی بسەلمێنێت.

 

لەسەر پەیوەندییەکانی مۆرینۆو پێریزی سەرۆک وتی' من ئەوە بە شتێکی باش دەبینم، پێرێز منی هێناوە بۆ ئێرە، پێش ١٧ بۆ ١٨ ساڵ منی هێناوە بۆ ئێرەو منیش سوپاسگوزاری ئەوم هەموو کات.

 

لەسەر وەرگرتنی پۆستی یانەیەکی تر وتی" من هەرگیز لە ئیسپانیا پۆستی مەشق و راهێنانی یانەیەکی تر وەرناگرم، من سپیم ئەی پیاو ئایا لەوە تێدەگەیت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure