دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد
دەستەكانی یانەی سلێمانی لەدرێژەی ئامادەكارییدا بۆ خولی نایابی عێڕاق سەفەری
ولاتی ئێرانی كردو دوای 3رۆژ لەمەشقو راهێنانو یاریەكی دۆستانە گەڕایەوە سلێمانی.
بەمەبەستی ئەنجامدانی كەمپێكی مەشقو راهێنانو دوو یاری دۆستانە لەوڵاتی ئێرانو
بەدیاری كراوی لەشاری سنە، تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی گەیشتە ئەو وڵاتە، بەڵام
بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتەوە تەنها سێ رۆژ مایەوەو گەڕایەوە سلێمانی.
كەمال عەبدول واحید راهێنەری یانەی سلێمانی ئەوەی بە دواڕۆژ راگەیاند"دوای
دواخستنی یاریەكانی خولی نایابی عێڕاق دەتوانم بڵێم بۆ ئێمە باشبوو، لەبەرئەوەی دەتوانین
زیاتر ئامادەكاریەكان چڕتر بكەینەوەو كێشەو كەموكوڕیەكانمان چارەسەر بكەین، بۆیە
بڕیارماندا بۆ ئەنجامدانی كەمپێكی مەشقو راهێنانو چەند یاریەكی دۆستانە رووبكەینە
وڵاتی ئێران.
كەمال وتیشی:" بەداخەوە دوای سێ رۆژ مانەوە لەشاری سنەو چەند یەكەیەكی
راهێنانو یاریەكی دۆستانە بەهۆی خراپی بارودۆخی خۆپیشاندانەكانەوە بەزووی گەڕاینەوە
شاری سلێمانیو بڕیارماندا لەشاری سلێمانی درێژە بەمەشقەكانمان بدەین.
راهێنەرەكەی سلێمانی راشیگەیاند:" یانەی سلێمانی بەهەموو شێوەیەك بۆ خولی
نایابی عێڕاق ئامادەیە، هەرچەندە بریاربوو سەرەتای ئەم مانگە كێبڕكێكانی خولەكە دەست
پێبكات، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عێڕاقەوە
دواخرا بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو، لەبەرئەوە یانەكەمان بەیەك ئامانج بەشداری خولەكە
دەكات كە بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی عێڕاقە.
تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی تاكە یانەی لەكوردستانە یەكجار بووەتە پاڵەوانی
عێڕاق لەساڵی 2007، لەبەرئەوە دەیەوێت جارێكیتر مێژوو دووبارە بكاتەوەو بەبەرزكردنەوەی
نازناوی خولی نایابی یانەكانی عێڕاق.