ساری رۆناڵدۆ بێدەنگ دەکات

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6709‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری سبەی دژی یانەی ئاتڵەنتا لە گەڕی ١٣ی خولی ئیتاڵیا، ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بەشداری کردو باسی لە دۆخی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی کرد.

لە کۆنگرەکە ساری رایگەیاند" رۆژی سێشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆم بینیوە، ئەو پێی وتووم لە یاری دووەمی پۆرتوگال دژی لۆکسمبۆرگ جارێکی تر هەستی بە ئازار کردووەتەوەو  بە رێژەی لە %٩٩ ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی سبەی  ببێت دژی یانەی ئاتڵەنتا.

 

ئەم قسانەی ساری لە کاتێکدایە، رۆناڵدۆ لە دوو یاری لەگەڵ وڵاتەکەی ٤ گۆڵی تۆمارکردو لە یاری ئەیسی میلان کە پێش ئەم دوو یاریە بوو، ساری بەبیانوی پێکانەوە تەنها ٥٥ خولەک یاری بە رۆناڵدۆ کرد.

 

دواتر لەسەر دۆخی یاریزانەکانی وتی: هەریەکە لە گوادرادۆ و رابیۆ توشی پێکان بوون و ساندرۆو پیانیچ بەرەو باشبوونەوە دەچن و ماتیۆدی باشەو لەوانەیە بتوانێت ئامادەی یاریەکە ببێت.

لە کۆتایدا وتی" یانەی ئاتلەنتا لە یاریگای خۆی تیپێکی زەحمەتە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure