گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 410‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمرۆ  هەینی ٢٢-١١- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

 

مارکا:

کەریم بنزیمە تا ساڵی ٢٠٢٣
یانەی ریاڵ مەدرید دوو ساڵی تر گرێبەستی پێشکەشی بنزیمە کردووە
بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت دڵنیا بێت تا پارێزگاری لە ئاستی ئێستای خۆی بکات
رۆبێرت مۆرینۆ: من نازانم چی روویداوە پێویستە پرسیار لە لویس ئینریکی بکرێت
ئەمڕۆ خولی ئیسپانیا بە یاری لیڤانتی و مایۆرکا دەگەڕێتەوە


ئاس:

وێڵز، گۆڵف، لە کۆتایدا  مەدرید
 دوای ٤٧ رۆژ بەیڵ گەڕایەوە بۆ راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید
خۆسیە مۆرینۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لە لەندەن: پێرێز منی خۆش دەوێت و منیش ئەوم خۆش دەوێت
جامی دیڤس: ئەمرۆ ئیسپانیا لە چارەکی کۆتایی یاری لەگەڵ ئەرجەنتین دەکات


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
پلانی ٢٠٢٠
ئەبیدال کارکردن بۆ بەهێزکردنی سێ هێڵی یاریگای بەرشەلۆنە لە داهاتوودا دەستپێدەکات
یاریزانی لای راست: یانەکە  بە شوێنی یاریزانێکی باش دەگەڕێت و کیمیچ هەیە
بەرگری ناوەڕاست: کارە پێشینەکان دۆزینەوەی شوێنی پیکییە
هێرشبەری ژمارە ٩: بە شوێنی یاریزانێکی قەناس دەگەڕێت  بۆ قۆناغی دوای سوارێز
رۆبێرت مۆرینیۆ: دەبێت پرسیار لە ئینریکی بکەن چی روویداوە

 


سپۆرت:

چاوپێکەوتنی تایبەت لەگەڵ سوارێز
من هەست بە خۆش و رێز دەکەم لە ناوخۆی یانەکە
لە یاریگای ئەنفێڵد دژی لیڤەرپوڵ من ماوەی ١٠ خولەکی کۆتایی بە پێکانەوە یاریم کرد
ئێمە دەمانەوێت هەموو شتێک لەگەڵ بەرشەلۆنە ببەینەوەو ئامادەکارییەکانمان لە ئاستێکی بەرز و باشدایە


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure