یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی بنزیمە نوێ دەکاتەوە

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 323‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا بڵاوکراوەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە گرێبەستی هێرشبەری بە توانای یانەکەی کەریم بنزیمە نوێ بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکە لەم وەرزە پێشکەشی کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی مارکا،ئەو یاریزانە تا دوو ساڵی تر و تا ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ یانەکەی گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و چاکسازی لە گرێبەستەکەشی دەکرێت.
هەروەها کەریم بنزیمەش دەیەوێت کاتێک گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، پارێزگاری لە ئاستی و توانای خۆی بکات.

کۆتا جار ریاڵ مەدرید گرێبەستی بنزیمەی نوێکردەوە ساڵی ٢٠١٧ بوو، کە ئەو یاریزانە ئێستا تا ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ یانەی شاهانە گرێبەستی هەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure