یاریزانێك لە ناوبژیوان دەدات و بێهۆشی دەکات

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 515‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یاریزانێكی تۆپی پێ سزایەکی قورس درا ئەمەش بە هۆی هێرشكردنە سەر ناوبژیوانێك لە میانەی یارییەك لە یەکێک لە پێشبڕكێكانی خولێکی ئەڵمانی و بەوهۆیەوە ناوبژیوانەکە هۆشی خۆی لە دەست دەدات و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی رۆژنامەی ئۆفنباخ پۆست بێت،هەروەها سزای یانەی ئێف ئێس فی مۆنستەر كە ئەو یاریزانە یاری بۆدەكات دراوە بە ڕاگرتن بۆ ماوەی 6 مانگ و سزادانی بە بڕی 500 یۆرۆ .


لەو یارییەی رۆژی 27 تشرینی یەكەمی رابردوودا بەرێوەچوو ، یاریزانی ئێف ئیس فی مۆنستەر هێرشی كردە سەر ناوبژیوانی یارییەكە پاش ئەوەی كارتی دووەمی بەروویدا بەرز كردەوە دواتر كارتی سووری بەرز كردەوە و پاش هێرشكردنەكە ناوبژیوان بە هێلیكۆپتەر گواسترایەوە یەكێك لە نەخۆشخانەكان پاش ئەوەی بێ هۆش بوو.

یانەكە  كشانەوەی تیپی ئارەزوومەندانی لە خولەكە كە ركابەری تێدا دەكات راگەیاند ، لەگەڵ راگرتنی یاریزانەكە بۆ هەتا هەتایە .

ئەمەش لە درێژەی بەردەوامی رووداوەكانی توند تیژییە كە ركابەرییەكانی ئارەزوومەندان لە ئەڵمانیا بە خۆەوە دەیبینێت  و یەكێتی تۆپی پێی  بەرلین لە كاتێكی پێشتر   ڕایگەیاند 109 رووداوی توند تیژی و جوداكاری لە یارییەكانی وەرزی ئێستادا تۆمار كراون .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure