میسی خیانەت لە گریزمان دەکات

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2783‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


ناوی نەیمار دا سێلڤا برازیلی جارێكی  تر گەڕایەوە نێو رۆژمێری گەڕانی تیپەكەی پێشووی  بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیدا لە كۆتایی ئەم وەرزەو ئەمجارەش لە رێگەی میسیەوە یانەکە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت ئەو کارە بکات .

بەرشەلۆنە سەر لە نوێ لە دەرگای پاریس سان جێرمان دەدات لە هەوڵێك بۆ دەستەبەركردنی واژووی  گرێبەستی نەیمار ، پاش ئەوەی  لە هاوینی رابردوو شكستی هێنا .

میسی سەر لە نوێ گەڕانەوەی نەیماری دەوێت ، بۆیە دەستی كردووە بە جوڵان و ئیدارەی یانەكەی لە كلیلی گرێبەستەكە  لە میركاتۆی هاوینەدا ئاگادار كردووەتەوە.
تۆڕی  ( دیاریۆ گۆڵ )ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، كە میسی بە جۆسێپ بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی وتووە كە ئەنتۆان گریزمانی فرەنسی بۆ پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت بەو مەرجەی زامنی گەیشتنی نەیمار بێت  بۆ كامپ نۆ .

گریزمان لە ئەجێندای پاریس بووە لەم دواییەدا و تیپە پاریسیەكە بە شوێن گرەوەیەکی نمونەیەی دەزانێت بۆ شوێنی كیلیان مباپی كە نزیك بووەتەوە لە جێهێشتنی تیپە پاریسیەكە بەرەو یانەی ریاڵ مەدرید.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر سێ یاریزان میسی و سوارێزو گریزمان لێكتێگەیشتنێكی گەورەیان دروست نەكردووە لەم وەرزدا و نەبوون بە سیانەی یەكلاكەرەوە  لە یارییەكاندا ، بۆیە میسی دەیەوێت دۆخی گریزمان لە سێگۆشەكە بگۆڕێت و بە گەڕانەوەی نەیمار سەر لە نوێ بۆ تیپەكە .

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە پێشوازی لە پێشنیاری میسی كردووە و بەنیازە بجوڵێت بە پێشكەشكردنی ئۆفەرێك بۆ پاریس بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆو گریزمان لە بەرامبەر نەیمار .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure