ئاگاتان لە مۆرینۆیە چی بە ریاڵ مەدرید وت

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4797‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ خۆسیە مۆرینۆ پۆرتوگالی و راهێنەری نوێی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، بەشداری لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی کردو چەند پرسیارێکیشی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید لە لایەن رۆژنامەنوسانی ئامادەبووی کۆنگرەوەکەوە لێکرا.

لە کۆنگرەکە لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید مۆرینۆ رایگەیاند" من چەندین هاوڕێم لە یانەی ریاڵ مەدرید هەیەو یەکەم کەسیشیان فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەیە، لەگەڵ هاوڕێکانم نامە دەگۆڕینەوەو تەلەفۆنیش بۆ یەکتر دەکەین.


هەروەها وتی" ئێوە بزانن، من ئەو ماوەیەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بووم نایاب بوو بە نسبەت منەوە، ئێمە کاری سەرسوڕهێنەرمان ئەنجامدا.


مۆرینۆ لە ساڵانی  ٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠١٣ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بوو، توانی نازناوی خولی ئیسپانیاو جامی شا بباتەوە، بەڵام نەیتوانی خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت و ئەمەش وای لێکرد، بێ هیوا ببێت و یانەکەشی رێگەی بە چوونی دا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure