یانەكانی نەورۆز و سیروانی نوێ‌ و دەربەندیخان لەیاریگای خۆیان تووشی دۆراندن دەبنەوە

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

كێبركێكانی خولی نایابی كوردستان بەردەوامی هەیە‌و لەیاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولەكەشدا یانەكانی نەورۆز‌و سیروانی نوێ‌‌و دەربەندیخان لەیاریگای خۆیان تووشی دۆراندن دەبنەوە بەرامبەر هەریەك لەیانەكانی دهۆك‌و برایەتی‌و زاخۆ.

یانەی نەورۆز بەدەست ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە‌و لەیاری ئەم هەفتەیەشدا لەیاریگای  خۆی تووشی دۆراندن دەبێتەوە بەرامبەر دهۆكی میوانی.
گێمی یەكەم سەرەڕای چەند هێرشێكی هەردوو یانە، بەڵام گۆڵی بەخۆیەوە نەبینی، گێمی دووەم تەواو جیاواز بوو كاتێك لەخولەكەكانی 47‌و 52دا موئەیەد عەبدولباست‌و ئیڤان سلێمان دوو گۆڵیان بۆ یانەی دهۆك تۆمار كرد‌و بەتەوای هاندەرانی نەورۆزییان بێدەنگ كرد.

دوای ئەو گۆڵە فشارەكانی یانەی خاوەن یاریگا دەستی پێكردو زۆرترین هەلی ئاسانی تۆماركردنیان لەدەستدا جگە لەگۆڵێك كە لەخولەكی 64حەكیم شەمسەدین تۆماریكرد هێرشەكانیتر هیچ سودێكی نەبوو.
بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك یاریەكە بەسودی یانەی دهۆكی میوان كۆتایی هات.

لەیاریەكی تردا یانەی سیروانی نوێ‌ یەكەمی ریزبەندی خولەكە میوانداری برایەتی دووەم‌و ركابەری كرد.
یاریەكە بەگشتی یانەی خاوەن یاریگا باشتر بینرا سەرەڕای چەندین هێرشی یاریزانانی سیروان بۆ سەر گۆڵی میوانەكەیان، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لەتۆمار كردنی گۆڵ.
بەێچەوانەوە هەرێم تەحسین لەیەكێك لەهێرشەكانی یانەی برایەتی بەلێدانی سەر گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد.
گێمی دووەم بەهەمان شێوە بەهێرشەكانی سیروانی نوی بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە دەستی پێكرد، بەڵام دیوارە بەهێزەكەی برایەتی سەرهەنگ موحسین رێگربوو لەسەرجەم هێرشەكان، لەبەرامبەریشدا هەرێم تەحسین بووە باشترین یاریزانی برایەتی كاتێك لەخولەكی 70 بەلێدانی جارێكیتر تۆری یانەی سیروانی بەسەر كردەوە‌و گۆڵی دووەمی خۆیی‌و یانەكەی تۆمار كرد.
هەر ئەو دوو گۆڵەش بووە ناونیشانی كۆتایی یاریەكە‌و لەبەرژەوەندی برایەتی بەكۆتا هات.
یانەی دەربەندیخانیش بەهەمان شێوەی هەردوو یانەی نەورۆز‌و سیروانی نوێ‌ لەیاریگای خۆی تووشی دۆراندن دەبێتەوە بەرامبەر زاخۆی میوانی 2-1.


گێمی یەكەم هەردوو یانە بەوریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ یەكتر دەكرد سەرەڕای چەند هێرشێكی هەردوو یانە، بەڵام یانەی میوان سەركەوتوو بوو لەگۆڵی یەكەم لەخولەكی 40.

گێمی دووەم یانەی دەربەندیخان بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە هەموو هەوڵێكیدا، بەڵام بۆچوونەكان تەواو پێچەوانەوە بوو كاتێك لەخولەكی 73 یانەی زاخۆ ئەنجامەكانی لەسەر یانەی خاوەن یاریگا قورستر كرد.

یاریزانانی دەربەندیخان لەخولەكی 75 بەتۆماركردنی گۆڵی یەكەم جیاوازییەكەیان كەمكردەوە، بەڵام نەبووە فریاد رەسی یانەكەیان.
لەكۆتاییشدا یاریەكە بەئەنجامی (1-2)گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی زاخۆی میوان كۆتایی هات.
دوای تەوابوونی یاریەكانی ئەم هەفتەیە ریزبەندی یانەكان بەمشێوەیەیە:
برایەتی                    11خاڵ
سیروانی نوێ‌             10خاڵ
سۆران                     8خاڵ
دەربەندیخان             8خاڵ
هەولێر                    8خاڵ
پێشمەرگەی هەولێر          7خاڵ
زاخۆ                           7خاڵ
دهۆك                          6خاڵ
زێرەڤانی                      5خاڵ
هەندرێن                      3خاڵ
شێروانە                      2خاڵ
نەورۆز                        2خاڵ
پێشمەرگەی سلێمانی      1خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure