مۆرینۆ لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی قسەی خۆی کرد

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2442‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی کە هۆڵی کۆنگرەکە هیچ رۆژنامەنوسێکی تری نەدەگرت و ٧٠ رۆژنامەنوس ئامادەی کۆنگرەکەی مۆرینۆ بوون، کە بەشێکیان لە وڵاتانی ترەوە هاتبوون و یانەی تۆتنهام داوای هەندێک رۆژنامەنوسیشی رەتکردەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شوێنی دانیشتن و گونجاو نەبوو بۆ پرسیارکردن لە مۆرینۆ پێش یاریەکەی بەرامبەر بە وێستهام لە هەفتەی ١٣ی خولی ئینگلتەرا.

لە کۆنگرەکە خۆسیە مۆرینۆی راهێنەری یانەی تۆتنهام سەرەتا رایگەیاند" من ماوەی دوو رۆژە لێرەم، دەبێت پیرۆزبایی لە کاری نایابی پۆچتینۆ بکەین کە ئەنجامیداوە، ئەم یانەیە  هەموو کات ماڵی ئەوە، ماوریسیۆ دەتوانێت بێتەوە ئێرە هەر کاتێک بیەوێت و دەرگا هەموو کات بۆ ئەو کراوەیە، ئەو دووبارە بەختەوەری بۆ دەگەڕێتەوەو  یانەیەکی گەورەی نوێ دەدۆزێتەوە، ئەو داهاتووی سەرسوڕهێنەری هەیە.
دواتر وتی" من هەمیشە کەسێکی بێفیزم، کێشەکە ئەوەیە هەندێک کەس لەوە تێناگەن، هەمیشە بێفیزم بە رێگەی خۆم.

لەسەر یاریزانەکانی وتی" گەورەترین دیاری ئەوەیە یاریزانەکان ئێستا ئامادەن، پێویستمان بە گرێبەستی تر نیە، من تەنها ئەوەم دەوێت یاریزانەکان کە لێرەن باشترینن، من هەستێکم هەیە  لە نیوەی وەرز مەشقی ئەم یانەیەم وەرگرتووە، ناشزانم ئەم وەرزە نازناوی خولەکە دەبینەوە، بەڵام ، ناشڵێم وەرزی داهاتوو بەدەستی دەهێنین، بەڵام ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure