لیژنەی لاوان و وەرزشی پەرلەمان: بە یاساكردنی یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لە سزا نێودەوڵەتیەكان بەدورمان دەخات

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 85‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

 لیژنەی لاوان و وەرزش لە پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە بە یاساكردنی یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی  عێراق، لە چەندین سزای نێودەوڵەتی  بەدورمان دەخات  و روونیكردەوە  بە یاساكردنی یاساكە چەندین گرفت چارەسەر دەكات كە كەرتی لاوان و وەرزش بەدەستیەوە دەناڵێنێت .

عەباس علێوی سەرۆكی لیژنەی لاوان و وەرزش لە بەیاننامەیەكیدا وتی " یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی لە یاسا گرنگەكانە و بۆ ماوەی 16 ساڵ وەلا نرابوو سەرەڕای هەڕەشەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بە سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی بە سەر عێراق و بە یاساكردنی لە رۆژی سێ شەممەی رابردوو ، خۆمان بە دورگرت لە چەندین سزای نێودەوڵەتی كە نزیك بوو بسەپێندرێت "


 هەروەها علێوی وتی " یاساكە دەست فراوانیەكی تەواو دەداتە لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی نێودەوڵەتی و كیشوەری لە سەر ئاستی سەرجەم یارییە وەرزشیەكاندا "


 علێوی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە " كاری لیژنەی پێنج كەسیەكە كە حكومەت پێكیهێنابوو بۆ بەرێوەبردنی كارە داراییەكان ،پاش كۆتایی هاتنی ساڵی دارایی هەڵدەوشێنرێتەوە و ئەو كارە  لە بودجەی داهاتوو بە لیژنەی ئۆڵۆمپی و بەپێی یاسا نوێیەكەی دەسپێردرێت "
.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure