كاتانیچ :ئامانجمان سه‌ركه‌وتنه‌ بۆمۆندیال

ناوخۆیی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 303‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

سریتکۆ كاتانیچ راهێنه‌ری کرواتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راگه‌یاند" به‌لێن نادات له‌ سه‌ر ركابه‌ریكردن له‌ سه‌ر نازناوی جامی ئاسیا  و ده‌بێت به‌ هه‌موو هێزێكه‌وه‌ ركابه‌ری بكه‌ین  له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022ی قەتەر .

 هه‌روه‌ها وتی " به‌ پێی ئه‌م تێڕوانینه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا كارمان بۆ كردووه‌ و رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووینەتەوە‌ تا راده‌ی ئه‌وه‌ی نزیك بوو له‌ كۆتاییهاتنی كاروانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق "

ده‌رباره‌ی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 24 له‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی كووره‌ كاتانیچ وتی " كه‌نداوی 24 ئامانجی یه‌كەممان نیه‌ ، به‌ڵام ركابه‌ری كردن له‌ سه‌ر نازناوه‌كه‌ مافێكی ڕه‌وایه‌ .


ده‌رباره‌ی دورخستنه‌وه‌ی جه‌ستین میرام وتی " یاریزانه‌كان ته‌نها له‌و دوو یارییه‌ دورخرانه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسیاییه‌ ، راهێنه‌ر ئامرازه‌كانی به‌ پێی ئه‌ركه‌كه‌  و ئاماده‌یی یاریزانان دیاری ده‌كات ، ده‌رئه‌نجام  له‌ به‌رامبه‌ر ئێران و به‌حرەین دور خرانه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سەر‌ له‌ نوێ بانگهێشت بكرێنه‌وه‌ ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure