یەکەم یاریزانی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی زستانە ماڵئاوایی دەکات

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 4212‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە یەکەم یاریزانی ئەو یانەیە لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو ماڵئاوایی لە  یانەکەی بکات.

بە پێی راپۆرتی چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی،  ماریانۆ دیاز بڕیاری چوونی لە گواستنەوەی زستانە داوە، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە لە پلانەکانی زیدان دوورخراوەتەوە لە سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا.
هەروەها نزیکترین یانەش لەو یاریزانەوە،  یانەی رۆمای ئیتاڵیەو ئامادەییان نیشانداوە گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
هەروەها یانەی ریاڵ مەدریدیش ئامادەیی نیشانداوە ئەو یاریزانە بە یەکجاری بفرۆشێت و بە بڕی  ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبێت، بەڵام کێشەی ریاڵ مەدرید ئەوەیە ئەو یاریزانە ساڵانە ٤.٥ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە وەردەگرێت و هیچ یانەیەکیش ئامادە نیە ئەو موچەیە بۆ ئەو یاریزانە دابین بکات.

ماریانۆ دیاز تا ئێستا زیدان یەک خولەک لە وەرزی نوێ یاری پێ نەکردووەو ئاشکرا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردووە تا یانەکە جێبهێڵێت.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure