بڕیارێكی چاوەڕوان نەکراو لە ئیدارەی بەرشەلۆنە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 8471‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات و دەیەوێت ماوریسیۆ پۆچتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی بکاتە راهێنەری پلاوگرانا.


پۆچتینۆ دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممە یانەی تۆتنهام بەرەسمی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە دوریخستەوەو  مۆرینۆی کردە راهێنەر، لەئێستادا چەند یانەیەک گرنگی بەگواستنەوەی دەدەن و دیارترینیان یانەی بەرشەلۆنەیە.


بە پێی هەواڵێکی  رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی کە بە تایبەت بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە ئەو راهێنەرەی دەوێت بۆ یانەکە لە شوێنی ڤاڵڤێردی، پەیوەندی نێوانی پۆچتینۆو بارتۆمیۆش زۆر باشە، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکە ئاسان بێت.

یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە ئاستی جێگری نیەو جار جار رۆژنامەکانی ئیسپانیا هەواڵی نوێ لەسەر دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی بڵاودەکەنەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure