رۆجێ فیدرێر لەسەر کاتی وازهێنانی هەموان بێدەنگ دەکات

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

رۆجێ فیدرێر ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی سویسری ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ناتوانێت وادەیەك دیاری بكات بۆ وازهێنانی لە یاریكردن  .

رۆجێ فیدرێر لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا وتی " وازهێنانی لە سەر تەندرووستیم دەوەستێت ، لەم كاتەدا هۆكارێك نابینم بۆ وازهێنان ، بەمێشكمدا نەدەهات كە من بەردەوام دەبم بۆ دوای 35و 38 ساڵ ، ئێستا گەیشتوومەتە 38 ،  لە رووی جەستەییەوە ئاستێكی باش پێشكەش دەكەم ، ناتوانم پێشبینی بكەم چ كاتێك كاتی وەستانە "


هەروەها وتی" وابزانم بۆ یەكەمین جار  لە ساڵی 2008 دەربارەی ئەم بابەتە چەندین پرسیار لە مێشكمدا هاتنە ئاراوە ، دە ساڵ تێپەڕی ، من هێشتا لێرەم ، من لەو شوێنەم كە بەتەواوەتی ویستم لەم تەمەندا "


وتیشی " لەگەڵ بەرەوپێشچوون لە تەمەندا هەموو شتێك قورستر دەبێت ، بەڵام لە هەمان كاتدا ، لەگەڵ ئەزموون ، دەتوانیت چێژ لەم چركانە بە شێوەیەكی گەورەتر وەربگریت ، نازانم چ كاتێك ئەم كاروانە تەواو دەبێت ، هیوادارم بە رێگایەكی تێكەڵ بە هەست و جوان بێت ، هیوادارم هەموو بابەتەكە باش بێت ، نەك زۆر قورس بێت ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure