میسی بڕیاری کۆتایی لەسەر ئامادەبوونی لە ئاهەنگەکەی فرانس فتبۆڵ دا

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 9512‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

بە پێی زانیارییەکانی پێگەی ParionsSpor  فرەنسی، میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە بڕیاری کۆتایی داوە تا لە ئاهەنگەکەی فرانس فتبۆڵ وخەڵاتەکانی باڵۆن دۆر ئامادە ببێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە کە سپۆنسەری  سەرەکی ئاهەنگەکەیەو رێکیدەخات ، میسی ئامادەی ئاهەنگەکەی شاتلین  دەبێت لە پاریس کە گۆڤاری  فرانس فتبۆڵ  دابینی کردووەو لە ئێستاوە ئەو یاریزانە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە.

 

هەروەها کچە یاریزانی بە ناوبانگی ئەمریکی' ئەلێکس مۆرگان ئامادە دەبێت، کە پێشتر چەندین لێدوانی توندی دژی رۆناڵدۆ دابوو.

 

ئەمە لە کاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکیی فرەنسی و ئیتاڵی باس لەوە دەکەن ، ئەم خەڵاتە رۆناڵدۆ براوەی دەبێت و رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت بە پشت بەستن بە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری فرانس فتبۆڵ لەگەڵ رۆناڵدۆ، رایگەیاندووە ئەو خەڵاتە بەو ئەستێرە پۆرتوگالییە دەدرێت .

 

بڕیارە ئاهەنگەکەی فرانس فتبۆڵ لە رۆژی ٢-١٢- ٢٠١٩ لە پاریس بەڕێوە بچێت و تێیدا براوەی تۆپی زێڕینی ئەو ساڵە دیاری بکرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure