فلۆید مایۆزەر: یاری بۆكسێن وەرزشێكی دڕندانەیە

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 183‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت


فلۆید مایۆزەری بۆکسێنەری بە ناوبانگی ئەمریکی یاری بۆكسێن بەوە وەسف دەکات كە وەرزشێكی زۆر دڕندانیە ،پاش گیان لە دەستدانی چوار كەس لە ناو گۆڕەپاندا لەم ساڵدا .

مایۆزەر دەڵێت " چەندین پەیوەندیم پێوە كراوە بۆ گەڕانەوە بۆ ناو گۆڕەپان ، بەڵام تەندروستیم سامانمە ، بۆكسێن وەرزشێكی زۆر دڕندانیە ، لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین جەنگاوەر لە ناو ئەو گۆڕەپانە ترسناكە گیانیان لە دەستدا ، پێویستە لە سەرت بزانیت كەی واز دەهێنیت ، كاروانێكی زۆر جوانم بە سەر برد "


هەروەها وتی "  بەردەوام دەبم لە گەشتكردن و هەلدەستم بە ئەنجامدانی كارە ئاساییەكان ، من لەم كارە لە نێوان 10-20 ملیون دۆلارم دەستدەكەوێت ، وابزانم من زیاتر بەوە هەڵدەستم لەوەی زۆربەی جەنگاوەران ئەنجامی دەدەن "



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure