کاردانەوەی توندی زیدان بەرامبەر بە بەیڵ

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 8893‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی وێڵز توانی سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت و ٢-٠ لە هەنگاریا بباتەوە، گاریس بەیڵ سوکایەتی بە یانەکەی دەکات و دروشمێک بڵاو دەکاتەوە کە لێی نوسراوە، وێڵز، یاری گۆڵف، مەدرید، ئەمەش بەیڵ یاری گۆڵفی  لە  یاریکردن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید پێخۆشترەو ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا هێرشێکی توندیان کردە سەر ئەو یاریزانەو رایدەگەیەنن زیدان کاردانەوەی توندی دەبێت بەرامبەر بە بەیڵ.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، زیدان کاردانەوەی بەرامبەر بەو یاریزانە دەبێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابێت، بەڵام لە یارییەکانی داهاتوو  بە تەواوی لە پێکهاتەی سەرەکی دووریدەخاتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر.

هەرروەها یانەی ریاڵ مەدریدیش بڕیاریداوە هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە زیدان نەبێت کە هەر کارێک بەرامبەر بە بەیڵ بکات، ئەمەش دوای ئەو سوکایەتیەی بەیڵ بەرامبەر بە یانەکەی کردوویەتی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure