میسی بەردەوامە لە راوەدونانی رۆناڵدۆ و پێلی

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1909‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەردەوامە لە راوەدونانی پێلی ئەفسانی برازیلی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەمەش پاش تۆمارکردنی ئەو گۆڵەی لە دژی ئۆرۆگوای بە لێدانی سزا تۆماری کرد.

 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، میسی گۆڵی ژمارە ٧٠ بۆ ئەرجەنتین کردووەو بە تەواوی لە ژمارەکەی پێلی نزیک بووەوە کە ژمارەی پێوانەیی لە کیشوەری ئەمریکای باشوور بە ناوی پێلی برازیلیەو زۆرترین گۆڵی بۆ وڵاتەکەی لەو کیشوەرە کردووە کە ٧٧ گۆڵەو میسی بە ٨ گۆڵی تر ژمارەکە دەکات بە ناوی خۆیەوەو ئەو یاریزانە دەیەوێت لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بگات بەو ژمارەیە.

 

هەروەها رۆژنامەکە دەڵێت" میسی هێشتا مەترسییە بۆ پێلی و نزیکە ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانەدا بشکێنێت کە ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە  ٦١٢ گۆڵی لەگەل بەرشەلۆنە کردووەو پێلی خاوەنی ٦٤٣ گۆڵە و تەنها ٣١ گۆڵ لێیەوە دوورە.

 

میسی ئێستا خاوەنی  ٦٨٢ گۆڵە لە مێژووی یاریکردنیداو ٧٠ گۆڵی بۆ وڵاتەکەی کردووەو  ٦١٢ بۆ بەرشەلۆنە.


هەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە تا ئێستا ٧٠٦ گۆڵی کردووە کە ٦٠٧ گۆڵی لەگەڵ یانەکانی لیشبوونەوەو مانچستەریونایتد و ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس بووە ، لەگەڵ ٩٩ گۆڵ بۆ وڵاتەکەی پۆرتوگال.

پێلی توانیویەتی ٧٥٧ گۆڵی رەسمی تۆماربکات کە  ٦٤٣ی بە درێسی یانەی سانتۆس بووەو ٣٧ گۆڵی لەگەڵ یانەی نیویۆرک کۆزمۆسی ئەمریکی بووە لەگەڵ ٧٧ گۆڵ بۆ وڵاتەکەی.

بۆ زانیاری پێلی زیاتر لە ١٠٠٠ گۆڵی لە مێژووی یاریکردنیدا کردووە، بەڵام هەموو گۆڵەکانی رەسمی نین و ئەوانەی لەم راپۆرتە نوسراوە گۆڵی رەسمی ئەم یاریزانەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure