بەیڵ بە بڵاوکردنەوەی درووشمێک سوکایەتی بە ریاڵ مەدرید دەکات

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1465‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، شەوی رابردوو دوای ئەوەی وڵاتەکەی توانی ٢-٠ لە هەڵبژاردەی  هەنگاریا بباتەوەو سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت،لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕێی درووشمێک بڵاودەکاتەوەو سوکایەتی بە ریاڵ مەدرید دەکات.
بەیڵ دوای یاریەکە درووشمێکی لەگەڵ یاریزانەکانی هاوڕێی بەرزکردووەتەوەو لەسەری نوسیوە" وێڵز، یاری گۆڵف، دوای ئەوە وشەی مەدریدی نوسیوە کە ئاماژەیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا لێکدانەوەیان بۆ درووشمەکەی بەیڵ کردووەو رایانگەیاندووە، ئەو یاریزانە سوکایەتی بە یانەکەی کردووەو  یانەی ریاڵ مەدریدی لە دوای هەڵبژاردەکەو یاری گۆڵف داناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەیڵ ماوەی زیاتر لە مانگێکە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید نەکردووەو یانەکە بەهۆی پێکانەوە ئەو یاریزانەی لە لیستی یاریزانەکانی دووردەخستەوە، بەڵام لەگەڵ وێڵز یاری کردو هیچ پێکانێکی نەبوو، راشیگەیاندبوو، یاریکردن بۆ وڵاتەکەم بە شێوەیەکی زیاتر وام لێ دەکات زیاتر بە پەرۆشتر بم تا یانەی ریاڵ مەدرید.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure