ڤیدیۆ گروپی سێیەم: ئەڵمانیاو هۆڵەندا بە بردنەوەی گەورە کۆتاییان بە پاڵاوتنەکان هێنا

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 237‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بەیۆرۆی ٢٠٢٠، هەردو هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیاو هۆڵەندا کە سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە، بە بردنەوەیەکی تری گەورە کۆتاییان بە پاڵاوتنەکان هێنا.
لە یەکەم یاریدا ئەڵمانیا میوانداری ئێرلەندای باکووری کردو لە ئەنجامدا  دوای ئەوەی گۆڵێکی لێکرا، بە شەش گۆڵ وەڵامی دایەوەو توانی یاریەکە ٦-١ بباتەوە.
گۆڵەکانیش یاریزانان" گنابری سێ گۆڵ و دوو گۆڵی گۆرتێزکاو گۆڵەکەی تر براندت تۆماری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا  میوانداری ئەستۆنیای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٤-٠ لێ بباتەوە.
گۆڵەکانیش یاریزانان" ویناڵدۆم سێ گۆڵ و ئاکی  و بوادۆ دوو گۆڵەکەی تریان کرد.


1-ئەڵمانیا ٢١ خاڵ
2-هۆڵەندا ١٩ خاڵ
3-ئێرلەندای باکوور ١٣ خاڵ
4-بیلاڕووسیا  ٤ خاڵ
5-ئەستۆنیا ١ خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure