ناوی براوەی تۆپی زێڕین ئاشکرا بوو

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 16497‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

پێگەیەکی فرەنسی ناوی براوەی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٩ی بڵاوکردووەتەوە کە وەک لە دەردەکەوێت رۆناڵدۆ لە پێشەنگی هەموانەوە دێت.

بە پێی ئەو لیستەی کە بڵاوکراوەتەوەو لە پێگەیەکی فرەنسییەوە دزەی پێکراوە، رۆناڵدۆ بە کۆکردنەوەی ٥٧٨ خاڵ، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناو پێش هەریەکە لە ڤان دایک و میسی کەوتووەو تەنها ٨ خاڵ لە ڤان دایکی دووەمەوە دوورە.

لە پلەی دووەم ڤان دایک دەبینرێت کە  ٥٧٠ خاڵی کۆکردووەتەوەو پلەی سێیەمیش بۆ میسی دێت بە کۆکردنەوەی  ٤٩٩ خاڵ.

لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم مانی و محەمەد سەڵاحی یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ دەبینرێن و هەریەکەو  ٣٢٢ و ٢٠٧ خاڵیان کۆکردووەتەوە.

بڕیارە رۆژی ٢-١٢- ٢٠١٩ براوەی خەڵاتەکە بەرەسمی لە لایەن بەرپرسانی گۆڤارەکەوە  رابگەیەنرێت و پێشتریش رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندبوو، گۆڤاری فرانس فتبۆڵ چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆناڵدۆ کردووەو ئەوەش بەڵگەیە کە ئەو یاریزانە براوەی تۆپەکەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure