كارمیلۆ ئەنتۆنی دەگەرێتەوە بۆ جیهانی NBA

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 85‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

ئیدارەی یانەی پۆرتلاند ترایل پلایزرز بۆ تۆپی پێی باسكە ، پەیوەندیكردنی یاریزانی ئەفسانە كارمیلۆ ئەنتۆنی  بۆ ریزی تیپەكەی راگەیاند ،  بەمەش ئەو یاریزانە جارێكی تر دەگەڕێتەوە  بۆ ركابەریكردن لە خولی NBA.

سەرچاوە نزیكەكان  لە یانەكە روونیانكردەوە كە ئەو یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ تیپەكە واژوو كردووە تا كۆتایی ئەم وەرزە و درێسی ژمارە( 00 )دەپۆشێت .

پۆرتلاند ترایل پلایزرز لە ئێستادا لە ریزبەندی دەیەمی گرووپی رۆژئاوایە و تا  ئێستا 5 بردنەوە دەستەبەر كردووە و لە 9 یاری رووبەرووی شكست بووەتەوە  .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure